ژمارەیەک کۆچبەر لە تورکیا دەستگیرکران

پۆلیسی توركیا 52 كۆچبەری نایاسایی و قاچاخچییەکیان دەستگیركردووە، كە زۆربەیان عیراقین لەویلایەتی موغلای توركیا دەستگیركراون.

بەپێی هەوالێکی میدیاكانی توركیا، ئەو كۆچبەرانە لەنێو بەلەمێكدا بوون و 24یان عیراقی، حەوت سۆماڵی، پێنج ئەفغانی، پێنج فەڵەستینی، 9 سوری و دوو ئێرانی پێكهاتبون.

ئەوەشهاتووە، ئەو کۆچبەرانە لەلایەن هێزەكانی ئێشكگری كەنارەكانی ناوچەی "ئیكینجیك" لەویلایەتی موغلای توركیا دەستگیركراون.

بەپێی میدیاکان دەسەڵاتدارانی توركیا قاچاخچییەكەیان دەستگیركردوە و كۆچەرەكانیش بەمەبەستی لێکۆڵینەوە گواستراونەتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی كۆچ لە ویلایەتەكە.


PM:11:14:11/11/2018