ژمارەیەک کەناڵی ناوخۆی بڕیاریان داوە تا کۆتایی سال ئەو پارە قەرزە بدەنەوە بە حکومەت، ئەگەر نەیانتوانی بیدەنەوە، ئەوا دەدەخرێن.
محه‌مه‌د گه‌ردی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ڕاگه‌یاندن چاپ و بڵاوكردنه‌وه به‌وه‌كاله‌ت له‌وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری حكومه‌تی هه‌رێم لە لێدوانێێکی رۆژنامەوندیا وتی "تائێستا هیچ بڕیارێك نه‌دراوه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كرێی تایبه‌ت به‌نرخی كارتی كه‌ناڵه ناوخۆییه‌كان كه بۆ ماوه‌ی یه‌كساڵ به‌شداریده‌كرێت و نوێده‌كرێته‌وه، جگه‌له‌وه‌ش سێ كۆمپانیا ئه‌و كارتی كه‌ناڵه ناوخۆییه‌یان هه‌یه‌و هه‌ر به 40 هه‌زار دینار ده‌فرۆشیرێته‌وه به‌هاوڵاتیان".
ئەو بەرپرسە کە بەتۆڕی هەواڵی سلێمانی راگەیاندووە، دەشڵێت "ژماره‌یه‌ك له‌و كه‌ناڵه ناوخۆییانه پاره‌یه‌كی زۆر قه‌رزارن و خۆشیان پێشتر به‌ڵێنیانداوه تاكۆتایی ئه‌مساڵ قه‌رزه‌كه بگێڕنه‌وه، جگه‌له‌وه‌ش ماوه‌ی یه‌ك مانگ له‌به‌رده‌میاندا ماوه‌و تائێستا هیچ كام له‌و كه‌ناڵانه قه‌رزه‌كه‌یان نه‌گه‌ڕاندۆته‌وه".
ئه‌وه‌شی ڕونكرده‌وه، "ئه‌و كه‌ناڵه ناوخۆییانه ماوه‌ی یه‌ك مانگ مۆڵه‌تیان له‌به‌رده‌مدا ماوه بۆ ئه‌وه‌ی قه‌رزه‌كه‌یان بگێڕنه‌وه بۆ حكومه‌ت، ئه‌گه‌رنا دوچاری داخستن ده‌بنه‌وه به‌تایبه‌ت ئه‌و پاره‌یه‌ش تایبه‌ت بوه به‌به‌شداریكردن و په‌خشه‌كانیان و له‌سه‌ریان كه‌ڵه‌كه بوه جگه‌له‌وه‌ش ئه‌و واده‌ی بۆ گێڕانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كه‌ش دیاریكراوه به‌ره‌و كۆتایی ده‌چێت".
نزیکەی سەد کەناڵی ناوخۆی لە هەرێمی کوردستان کاردەکەن کە بۆ مۆڵەت وەرگرتن و پێگەکەیان لە سیستەمە ناخۆیەکان دەبێت هەر کەناڵەیان ٢٠ ملیۆن دینار بدەن، ئەمە جگە لەوەی ساڵانەش دەبێت ٥ ملیۆن بدەن بە وەزارەتی رۆشنبیری.