شارەوانی سیتەک مۆڵەتی یەک مانگ دەداتە خاوەن باخەکانی سیتەک بۆ تۆمارکردنی باخ و ڤێلاکانیان بەپێچەوانەوە مافی تۆمارکردنیان نامێنێت.
بەشی کشتوکاڵ لە سەرۆکایەتی شارەوانی سیتەک لە ڕاگەیەنراوێکدا سەرجەم ئەو هاووڵاتیانە ئاگادار دەکاتەوە کە باخ و خانوو و ڤێلایان دروست کردووە لە سنوری شارەوانی سیتەک و دەرەوەی سنوری شارەوانی و گوندەکانی سەر بەناحیەی سیتەک سەردانیان بکەن لەماوەی یەک مانگدا لەبەرواری (18/11/2018) تا (18/12/2018).
لەبەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، سەردانکردنەکە بەمەبەستی تۆمارکردنی باخ و خانوو و ڤێلا کانیانە، پێچەوانەوە لە دوای ئەو بەروارەوە خۆتان بەرپرسیاردەبن و بەهیچشێوەیەک مافی تۆمارکردنیان نامێنێ" .