پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری راگەیاند

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی دەستگیركردنی دوو كەس بڵاوکردەوە کە لەکاتی دزیكردندا، دەستگیکراون. 

لەراگەیەندراوەكا کە وێنەیەکی دەست "سپی"کەوتووە تیایدا بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی ئاماژەی بەوەکردووە "هێزەكانمان توانیویانە دوو كەس لەكاتی دزیكردن دەستگیر بكەن كە بە ئۆتۆمبێلی جۆری ئۆپڵ تەكسی هێرشیان كردبووە سەر ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر."

ئەوەشهاتووە"دوو تۆمەتبارەكە بڕی پێنج سەد هەزار دیناریان دزیوە و لەدوای دەستگیركردنیان پارەكە گەڕێنراوەتەوە بۆ خاوەنەكەی".

لە راگەیەندراوەكەدا پۆلیسی سلێمانی باس لەوەشدەکات "هەردوو كەسەكە ئێستا بە مادەی 443 لەیاسای سزادانی عێراقی بەبڕیاری دادوەر بەندن و پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە و لەنزیكترین كاتدا سزای یاسایی خۆیان وەردەگرن".



PM:07:05:15/11/2018