کەرکوک...کوڕی بەرپرسێک دەستگیر کرا

ئەمشەو كوڕی سەرۆكی دادگای كەركووك دەستگیر كرا، بەپێی میدیاكانی عێراقیش بازرگانی بەمادەی هۆشبەرەوە كردووە.

میدیاكانی عێراق بەپەلە هەواڵی دەستگیركردنی كوڕی سەرۆكی دادگای كەركووكیان لە زاری پۆلیسی شارەكەوە بڵاوكردەوە، بەبێ ئەوەی هیچ ئاماژەیەك بەناوی سەرۆكی دادگاكە و كوڕەكەی بكەن.

بە وتەی پۆلیسی كەركووك، كوڕی گەورەی سەرۆكی دادگای كەركووك مادەی هۆشبەری چاندووە و بازرگانی پێوەكردووە.



PM:10:02:15/11/2018