" نرخی بەنزین زیاتر دادەبەزێت "

پارێزگاری سلێمانی ئاشکرای دەکات نرخی بەنزین لە سبەینێوە دادەبەزێت و لە داهاتووشدا قۆناغبەندیان هەیە نرخەکەی زیاتر دابەزێت.

هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ئاماژەی بەوە کردووە " دوای هەوڵەکانیان بۆ دابینکردنی سوتەمەنی و کەمکردنەوەی نرخی بەنزینی بازرگانی، بە هەماهەنگیی لەگەڵ پاڵاوگە و بازرگان و وێستگەکانی سوتەمەنی پارێزگای سلێمانیدا، پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی لەڕێی بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانییەوە بەردەوام دەبێت".

پارێزگاری سلێمانی وتیشی " لە سبەینێوە شەممە ١٧ی تشرینی دووەمی نرخی بەنزین دادەبەزێت بە جۆرێک  لە قۆناغی یەكەمدا بڕی ٢٥ دینار بۆ هەر لیترێك كەمدەكەنەوە و تا كۆتایی هەفتەكەش هەوڵدەدەن نرخەكەی بگەڕێننەوە دۆخی پێشتر.
 


ئه‌م بابه‌ته ‌1712 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:10:12:16/11/2018