شاندی پارتی لەگەڵ یەکێتی لە کۆبوونەوەدایە

ئەمڕۆ شاندی پارتیی دیموکراتی کوردستان بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی هەرێمی کوردستان سەردانی سلێمانی کرد و لە ئێستادا لەگەڵ یەکێتی لە کۆبوونەوەدایە.

کاتژمێر 10:30 خولەک کۆبوونەوەی نێوان شاندی پارتی و مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەستیپێکردووە و ئەمەش بە یەکەمین کۆبوونەوە دادەنرێت بۆ بەشداریکردن لە حکومەتی هەرێمدا.

بە گوێرەی زانیارییەکان یەکێتی داوای پۆستی سەرۆکی پەرلەمان و جێگری سەرۆک وەزیران دەکات و دوای کۆبوونەوەش لەگەڵ یەکێتی وەفدی پارتی سەردانی گۆڕان دەکات..

پارتیی دیموکراتی کوردستان وەک براوەی یەکەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کە توانی 45 کورسی بەدەستبهێنێت، لە ئەمڕۆوە دەست بە گفتوگۆکانی پێکهێنانی حکومەت دەکات.



AM:11:00:17/11/2018