خانمە بێژەر و پێشکەشکارێکی نوێ لە کەناڵی
ئێن ئاڕ تی دەرکەوت و بڕیارە لەمەودوا وەک بێژەری هەواڵە وەرزشییەکانی کەناڵی ئێن
ئاڕ تی بەردەوام بێت.
باخان حسێن ناوی ئەو خانمە بێژەرەیە کە
بڕیارە لەمەودوا وەک بێژەری هەواڵە وەرزشییەکانی ئێن ئاڕ تی دەربکەوێت و لەگەڵ
دەرکەوتنیشیدا لە لایەن بەشێک لە هاوڕێ و دۆستەکانیەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
پیرۆزبایی لێکرا.
ئەو خانمە بێژەرە لە ئینترۆی فەیسبووکەکەی
نوسیویەتی ئەگەر قەناعەتت هەبێت دەگەیت بە هەموو ئەو شتانەی کە دەتەوێت و ئاشکراشی
کردووە یەکێکە لە عاشقە سەرسەختەکانی دەنگی کازم ساهیر.