ڕێکخەرێکی خۆپیشاندانەكانی بەسڕە کوژرا

گروپێكی چەكداری تەقەیان لە یەكێك لە چالاكوانانی خۆپیشاندانەكانی بەسڕە كرد و بەوهۆیەوە گیانی لەدەستدا.

میدیاكانی عێراق بڵاویانكردوەتەوە، ویسام ئەلغەڕاوی یەكێك لە دیارترین چالاكوانەكانی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەكانی پارێزگای بەسرە لەباشوری عێراق لەبەردەم ماڵەكەی خۆیدا دەستڕیژی گوللـەی لێكرا و لەكاتی گەیاندنی بە نەخۆشخانەی سەربازی گیانی لەدەستدا.

ئەمەش لە كاتێكدایە كە ئەو چالاكوانە بە یەكێك لە ڕێكخەرە سەرەكییەكانی ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانەكانی بەسرە دادەنرێت دژ بەو گەندەڵییەی كە لەباشوری عێراق و بەتایبەت لە شاری بەسرە هەیە.



PM:04:40:18/11/2018