پاسپۆرتی سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتیان دەکات

بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی، پەیامێك ئاراستەی ئەو هاوڵاتییانە دەكات كە پاسپۆرتەكانیان تەواوبووە و تائێستا وەریاننەگرتۆتەوە، کاتەکانی وەرگرتنەوەشی ئاشکرادەکات.

بەگوێرەی ئاگادارینامەیەكی بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی، كە وێنەیەكی بۆ "سپی میدیا" نێردراوە، داوا لەو هاوڵاتیانە دەكات كە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتیان كردووە، بەمەبەستی دەرهێنان و نوێكردنەوەی پاسپۆرت، پاسپۆرتەكانیان تەواوبووە و بە زووترین كات سەردانی پاسپۆرتی سلێمانی بكەن بۆ وەرگرتنەوەی پاسپۆرتەكانیان.

ئەوەشی ئاشكراكردوە، لەئێستادا نزیكەی (7) هەزار پاسپۆرت تەواوبوون هاوڵاتیان نەهاتوون بۆ وەرگرتنەوەی.

بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی جەختیش لەسەر داواكاریەكەیان و پێدانی پاسپۆرتەكان بەهاوڵاتیان دەكاتەوەو ئەوەشدەخاتەڕوو، دەوامی ڕۆژانە لە كاتژمێر (٨)ی بەیانی تاكو(٢)ی پاشنیوەڕۆیە، وە ڕۆژانی پێنج شەممە تا كاتژمێر(1)ی پاشنیوەڕۆیە.



PM:05:54:18/11/2018