وته‌بێژی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، یه‌كێتی هیچ مه‌رجێكی نیه بۆ به‌شداریكردن له حكومه‌ت و هیچ مه‌رجێكیش قبوڵ ناكات.
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره، وته‌بێژی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌ده‌نگى ئه‌مه‌ریكاى ڕایگه‌یاند
"له‌گه‌ڵ پارتی باسمان له كاری هاوبه‌شی داهاتوو كرد، هه‌روه‌ها سود وه‌رگرتن له‌و هه‌ڵانه‌ی له‌ڕابردوو كردومانه تا دووباره‌ی نه‌كه‌ینه‌وه".
ئاماژەی بەوەشکرد" یه‌كێتی هیچ مه‌رجێكی نیه بۆ به‌شداریكردن له حكومه‌ت وه هیچ مه‌رجێكیش قبوڵ ناكات".
هەروەها وتیشی" له‌گه‌ڵ پارتی باسمان له‌وه‌كرد خەڵک دەنگی داوە بە ئارامی و بژێوی ژیان، نەبووە لەدنیادا خەڵك دوبارە دەنگبداتەوە بەو حیزبانەی کە (25-30 )ساڵە حوکم دەکەن ئەوەش واتای ئەوەی خەڵک نه‌یویست، موجازه‌فه بکات (ڕیسک) بەڵکو ویستویەتی دەنگ بە داهاتوویەکی مسۆگەر بدات".
سەعدی پیرە ڕه‌تیشیده‌كاته‌وه، یه‌كێتی مه‌به‌ستی بێت بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌شداری له حكومه‌تی هه‌رێم نه‌كات و وتی" له‌هیچ به‌رپرسێكی گۆڕانمان نه‌بیستووه وابڵێن، به‌ڵام ڕه‌نگه كه‌گۆڕان ئه‌و قسه‌یه ده‌كات بۆ بازاڕ گه‌رمكردنی خۆیان بڵێن، خۆ گۆڕان ناحه‌زی ئێمه نیه، هاوپەیمانی ئێمەیە لە سەر ئاستی حکومەتی محەلی لەسلێمانی، نەک هەر گۆڕان هەر لایەنێکی تر بەویستی خۆی ویستی بێتە حکومەتەوە ئێمە بەخێرهاتنی دەکەین".
سەبارەت بەبونی زیاتر لەجێگرێک بۆ سەرۆکی حکومەت، سەعدی پیرە وتی" شتی وانیە، کەس باسی وای نەکردووە، گۆڕان قسەی وای نەکردووە کە پۆستی جێگری سەرۆک وەزیرانیانیان دەوێت ئاگادارین لەگەڵ پارتیش ئەو قسەیەیان نەکردووە و، کەسیش باسی زیادکردنی جێگرێکی بۆ سەرۆکی حکومەت نەکردووە ئه‌وه ته‌نها وه‌ك ته‌نزه كه ڕۆژنامه‌نوسان پرسیاریان كرد، وتیان ده‌ڵێن جێگرێكی تر بۆ سه‌رۆكی حكومه‌ت زیاد ده‌بێت، ئێمه‌شوتمان با سێ یا چوار جێگربێت جا قه‌یچێكه! ئه‌گه‌رنا هیچ لایه‌نێكی سیاسی شتی وای باس نه‌كردووه، ڕه‌نگه هه‌ندێك كه‌سیش بۆ ئه‌وه‌ی بازاڕی خۆی گه‌رم بكات باسی بكات، ئه‌گه‌رنا لایه‌نه سیاسیه‌كان باسی زیادكردنی جێگریان نه‌كردووه ، خۆی قسەکە ئەوەیە ئایا ئەو جێگرە پێویستە زیادبکرێت؟پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه".