پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨، پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە و تاوتوێی خاڵە گومرگییە نوێیەکان دەکات، بەڵام خشتەی کاری دانیشتنی پەرلەمان ھیچ ئاماژەیەکی تیادا نیە لەبارەی تەواوکردنی کابینە حکومییە نوێکەی عادل عەبدولمەھدی.

لە بەیاننامەیەکدا ئەمڕۆ دووشەممە ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ فەرمانگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق خشتەى کاری دانیشتنی ژمارە ١٤ی پەرلەمانی بڵاوکردەوە کە لە چەند بڕگەیەک پێکهاتووە.

یەکەم: سەیرکردن ئەو تانانەی کە پێشکەشکراوە سەبارەت بە ئەندامێتی ژمارەیەک لە پەرلەمانتاران.

دووەم: دەنگدان لەسەر شێوازی بڕیاری تایبەت بە بڕیارەکانی پەرلەمانی پێشوو لە ماوەی کاربەڕێکردن بەتایبەت لیژنەی یاسایی.

سێهەم: خستنەڕووی بابەتێکی گشتی بۆ گفتوگۆکردن بە ئامادەبوونی پارێزگاری بانکی ناوەندی و ئەندامانی ئەنجومەنی فەرمانگەکە و بەڕێوەبەری بانکی بازرگانی عێراقی.

چوارەم: گفتوگۆکردن لەسەر خاڵە گومرکییە نوێیەکان.



AM:09:39:21/11/2018