ئەمڕۆ چوارشەممە 21ی تشرینی دووەم شاره‌وانی گه‌رمیان رایگەیاند، لە ئەمڕۆوە زەوی بەسەر کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی دابەشدەکرێت.
لە راگەیەندراوێکدا کە بەشی راگەیاندنی شاره‌وانیه‌كانى گەرمیان بڵاویکردووەتەوەو وێنەیەکی دەست "سپی" کەوتووە تیایدا ئەوەخراوەتەڕوو، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى شاره‌وانیه‌كانى گه‌رمیان فه‌رمانى کردووە ئه‌و شاره‌وانیانه‌ى زه‌وی پێویستیان هه‌یه ده‌ست به دابه‌شكردنى بكه‌ن، ئه‌و شاره‌وانیانه‌ش زهوییەکانیان ئیفراز نه‌كراوه هه‌موو ئاماده‌كاریه‌ك بكه‌ن بۆ دابه‌شكردنى.
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا ئەوەشهاتووە، کە پێویستە لەسەریان کاروباری رۆژانەی هاوڵاتیان خێراتر بەڕێ بکەن و کێشەیان بۆ دروست نەکەن.