بەرپرسێکی کوردستان ٢٤ دەستی لەکارکێشایەوە

بەرپرسی دیسکی ئابوری کەناڵی کوردستان ٢٤ ، کاروان سەباح دەستی لە کاركێشایەوە.

لە نووسینێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک کاروان سەباح نووسیوویەتی " هۆكاری وازهێنانیشم بەهۆی چەند هۆكارێكەوەیە، كە لەكات و شوێنی گونجاو رونیان دەكەمەوە."
ناوبراو جگە لە کاری رۆژنامەنووسی مامۆستای زانکۆشە.

ده‌قی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی كاروان سەباح: 

من و كوردستان 24
دەستلەكاركێشانەوە
لەسەرەتای دەستپێكی پەخشییەوە، بەندە وەكو بەرپرسی دێسكی ئابووری لە كوردستان 24 دەستبەكاربووم، زەحمەتی زۆرمان كێشا تا كەوتە سەر سككەی خۆی، ئێستا دوای سێ ساڵ كاركردن لەو دەزگایە و لەیادی سێ ساڵەدا، بە هەموو لایەك رادەگەیەنم، دەستم لەكاركردن لەو دەزگایە كێشاوەتەوە و هیچ پەیوەندییەكم بە كوردستان24وە نەماوە. هۆكاری وازهێنانیشم بەهۆی چەند هۆكارێكەوەیە، كە لەكات و شوێنی گونجاو رونیان دەكەمەوە.
لەمەودواش وەكو ئەكادیمیی و مامۆستای زانكۆ و رۆژنامەنوسێكی سیاسی و ئابووری، لەخزمەتی وڵاتەكەم دەبم.
كاروان سەباح هەورامی
مامۆستای زانكۆ و رۆژنامەنووس



AM:12:38:22/11/2018