به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشەممە ٢٢ی تشرینی دووەم به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك لە بەرپرسانی حکومەی و حزبی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گومرگی هه‌ڵه‌بجه کرایەوە
عه‌قید بیلال عه‌بدولجه‌بار به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گومرگی هه‌ڵه‌بجه لە میانی وتارێکیدا لە مەراسیمی کردنەوەی بەرێوەبەرایەتییەکا ئاماژەی به قورباییه‌كانی ئه‌و پارێزگایه كرد له‌سه‌رده‌می رێژمی پێشووی عیراق و وتی، له‌م بۆنه‌یه‌دا سه‌ری رێز و نه‌وازش بۆ شه‌هیدانی كوردستان و هه‌ڵه‌بجه داده‌نوێنین، هەروەها وپاسی حكومه‌تی عیراق ده‌كه‌ین، كه ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌راتییه‌ی له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه كرده‌وه‌و له‌مڕۆوه هه‌ڵه‌بجه پێده‌نێته قۆناغێكی دیكه‌ی گه‌شه‌كردنه‌وه.
هاوکات ئازاد تۆفیق پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه لە میانی وتارێکیدا رایگەیاند، تاكه به‌ڵگه‌ی هه‌بوونی چه‌كی كۆمه‌ڵكوژی رێژمی پێشووی عیراق له لایه‌ن نێوده‌وڵه‌تییه‌وه ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه‌یه كه‌له ساڵی 1988 دا له هه‌ڵه‌بجه روویدا.
وتیشی، حكومه‌تی هه‌رێم و عیراق و ده‌وڵه‌تانی نێوده‌وڵه‌تیش قه‌رزاری هه‌ڵه‌بجه‌ن و پێویسه ئاوڕی زیاتری لێبدرێته‌وه، چونكه تائێستاش ئاسه‌واری چه‌كی كیمیاویی له‌سه‌ر خه‌ڵكی پارێزگاكه ماوه‌و رۆژانه پێویستیان به چاره‌سه‌ره.
پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، پێویسته هه‌ڵه‌بجه هه‌موو ئه‌و ئیمتیازاتانه‌ی پێبدرێت كه پارێزگاكانی دیكه‌ی عیراق هه‌یانه‌و كردنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گومرگیش له‌م پارێزگایه گرنگی خۆی هه‌یه و له‌م مه‌راسیمه‌شدا سوپاسی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌م كه هاوكارمانن له به‌ره‌وپێشبردنی هه‌ڵه‌بجه.