ئەمڕۆ پێنجشەممە دابەشکردنی موچەی مانگی ئابی فەرمانبەران بەکۆتا دێت و هەفتەی داهاتوش مووچەی خانەنشینان دابەش دەکرێت.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە دەست "سپی میدیا" کەوتووە، رۆژانی یەکشەممە و دووشەممە 25 و 26ی 11ی 2018، مووچەی خانەنشینان و خانەنشینانی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.
ھەر بەپێی زانیارییەکان ڕۆژی سێشەمە 27/11/2018 مووچەی خانەنشینانی مەدەنی خەرج دەکرێت.
مانگانە لە ڕۆژی 5ی مانگەوە دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت و بەر لە کۆتایی مانگەکە کۆتایی بە پرۆسەی دابەشکردنی مووچە دەھێندرێت.