"سەرۆکی هەواڵگری عێراق چ پەیوەندییەکی بە بارزانیەوە هەیە"

حەنان فەتلاوی سەرۆکی بزووتنەوەی ئیرادە، سەرسوڕمانی خۆی لە پێشوازی بارزانی لەلایەن سەرۆکی دەزگای هەواڵگری عێراقەوە دەخاتە ڕوو.

حەنان فەتلاوی، سەرۆکی بزووتنەوەی ئیرادە، لە تویتێکدا نوسویەتی "شتێکی باشە کە بارزانی سەردانی بەغدای پایتەختی وڵاتەکەی دەکات و چاوی بە بەرپرسان دەکەوێت و بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی کە بەهۆی ڕیفراندۆمە نادەستورییەکەوە دروست بووە".

هەروەها دەڵێت "بەڵام لە پەیوەندی وەزیری تەندروستی و بازرگانی (تەکنۆکرات) تێناگەم کە پێشوازی لێدەکرێت لە فڕۆکەخانە، هەروەها پەیوەندی سەرۆکی هەواڵگری عێراق بە بارزانییەوە چییە؟".



PM:10:12:22/11/2018