به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین رایگه‌یاند كه له ناحیه‌ی حاجیاوا دوو كه‌س به‌تۆمه‌تی دزی كردن ده‌ستگیر كران و دواتر دانیان به‌تاوانه‌كه‌یاندا ناوه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ "سپی میدیا" نێردراوە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین رایگه‌یاند كه "دوابه‌دوای ئه‌و سكاڵایه‌ی كه هاوڵاتیێك له‌به‌رواری 2018/11/20 تۆماری كردبوو له بنكه‌ی پۆلیسی حاجیاوا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ماتۆڕسكیله‌كه‌ی له جۆری پارت دوو تایه لێدزراوه، دوای ڕێكخستنی په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه، بڕیاری دادوه‌ر به‌ده‌ست هات بۆ دۆزینه‌وه‌ی تۆمه‌تباران و ده‌ستگیركردنیان به‌مه‌به‌ستی ڕێكاری یاسایی له دژیان".
پۆلیسی راپه‌ڕین ڕایگەیاندووە: "دوای هه‌وڵ و به‌دواداچوونی زۆر له‌لایه‌ن هێزه‌كانمان له بنكه‌ی پۆلیسی حاجیاوا، له هه‌مان به‌روار دوو كه‌س به‌و تۆمه‌ته ده‌ستگیر كران كه ته‌منیان له نێوان 17 بۆ 18 ساڵ ده‌بێت و له ره‌گه‌زی نێرن".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "دوای لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا له به‌رده‌می پۆلیس و دادگا دانیان به تاوانه‌كه‌یاندا ناوه كه هه‌ستاون به دزینی ماتۆڕسكیله‌كه".
پۆلیسی راپه‌ڕین راشیگه‌یاند كه "هه‌ردوو تۆمه‌تباره‌كان به بڕیاری دادوه‌ر راگیراون به پێی ماده‌ی 446 له یاسای سزادانی عیراقی و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش لێكۆڵینه‌وه له گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه".