یەكێتی ئەوروپا داوای جێبەجێكردنی بڕیاری دادگای مافەكانی مرۆڤی ئەوروپا بۆ ئازادكردنی دەمیرتاش دەكات.
فێدریكا مۆگەرینی، بەرپرسی سیاسەتەكانی دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا رایگەیاند: "پێویستە حكومەتی توركیا بڕیارەكەی دادگای مافەكانی مرۆڤ سەبارەت بە ئازادكردنی دەمیرتاش جێبەجێ بكات و سەڵاحەدین دەمیرتاش ئازاد بكرێت".
لای خۆیەوە پەروین بوڵدان، ھاوسەرۆكی ھەدەپە جارێكی دیكە پێشوازی لە بڕیارەكە كرد و وتی "بڕیاری ئازادكردنی دەمیرتاش بۆ سیاسەتمەدارانی دیكەش دەبێتە نموونە و دەتواندرێت بۆ ئازادكردنیان بەكاربھێندرێت".
لە هەمان کاتدا، پارێزه‌رانی ده‌میرتاش داوا له حكومه‌تی توركیا ده‌كه‌ن، بڕیاری دادگای مافه‌كانی مرۆڤی ئه‌وروپا جێبه‌جێ بكات و هاوسه‌رۆكی پێشووی هه‌ده‌په له زیندان ئازاد بكات.
هەر لەو بارەیەوە، پارێزه‌رانی ده‌میرتاش بۆ رای گشتی به‌یاننامه‌یه‌كیان بڵاوكرده‌وه و تیایدا دەڵێن "ده‌بێت ده‌ستبه‌جێ حكومه‌تی توركیا ده‌میرتاش ئازاد بكات و جه‌ختیشیانكرده‌وه جێبه‌جێ نه‌كردنی بڕیاره‌كه، قه‌یرانی نوێی سیاسی و ئابووری دروست ده‌كات".