ئەمرۆ پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە تێیدا کاندیدە
کارگێڕیەکانی دادگای تەمیزی فیدراڵی هەڵدەبژرێت.
بە
گوێرەی کارنامەکەی دانیشتنی ئەمڕۆ، پەرلەمان دەنگدەدات بە کاندیدە کارگێریەکانی دادگای تەمیزی فیدراڵی
و هەروەها دەنگ دەدرێت بە لیژنەیەک بۆ بەدواداچوونی لەسەر ڕاستیەکانی پرۆژەی
بینایی بانکی مەرکەزی.
هەر بە گوێرەی ئەو کارنامەیە پەرلەمان تاوتوێ زەر
و زیانەکانی لافاوەکەی دوێنێی بەشێک لە پارێزگاکانی عێراق دەکرێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە دوێنێ شەپۆلێکی بارانبارینی
بەلێزمە ناوچە جیاوازەکانی عێراقی گرتووەتەوە و بارانبارینى بەهێز و دروستبوونى
لافاو بوونە هۆى گیانلەدەستدانى چەندین هاوڵاتى.