تاڤگەری ئازادی ئامادە نییە بارەگاکانی دابخات

دوای دەرچوونی بڕیاری داخستنی بارەگای ئەو حیزبانەی مۆڵەتیان نییە، تاڤگەری ئازادی رەتیدەکاتەوە بارەگاکانی دابخات و دەڵێن" نزیکەی چوار ساڵە داوای مۆڵەتمان لە حکومەتی هەرێم کردووە، تا ئێستا وەزارەتی ناوخۆ وەڵامیان نەداوینەتەوە".

شیلان شاكر هاوسەرۆكی تەڤگەری ئازادی لە لیدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند " ماوەی سێ ساڵە داوای مۆڵەت دەكەن بەبێ هیچ هۆكارێك مۆڵەتیان پێ نادەن و، ئێستا بارەگاكانمان داناخەین ‌و بەردەوام دەبین".

لە رۆژانی رابردوودا لە میدیاکانەوە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت لە بەیانێکدا بڵاویکردەوە ئەو حیزبانەی مۆڵەتی وەزارەتی ناوخۆیان نییە، دەبێت داخرێن.

تەڤگەری ئازادی لە ساڵی (2010)وە بارەگای لە دەڤەری سلێمانی كردۆتەوە، بەڵام لە هەولێر و دهۆك رێگای كاركردنیان پێنەداوە و هیچ بارەگایەكیان لەو سنورە نیە، ئەوەش لە كاتێكدایە ئەو حیزبە لە حكومەتی عێراق مۆڵەتی رەسمی هەیە.




PM:11:07:26/11/2018