سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی له مافی رۆژنامه‌نوسان رایگەیاند تائێستا شه‌ش جار كه‌ناڵی NRT بۆ لێكۆڵینه‌وه داواكراوه، داواشدەکات حكومه‌ت له بری لێپرسینه‌وه له‌و رۆژنامه‌نوسان و ده‌زگانی میدیا لێێچینه‌وه له‌سه‌دان كه‌یسی گه‌نده‌ڵی بكات كه له‌و كه‌ناڵانه خراونه‌ته روو.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا وێنه‌یه‌كی دەست "سپی" کەوتووە، تیایدا سه‌نته‌ری میترۆ ئاماژەی بەوە کردووە، له ماوه‌ی 48 كاتژمێری رابردودا به تایبه‌تیش پاش ئه‌وه‌ی كه‌ناڵی NRT پانتاییه‌كی زۆری به‌رنامه‌و هه‌واڵه‌كانی كه‌ناڵه‌كه‌ی بۆ كێشه‌ی قوتابیانی به‌شه ناوخۆییه‌كانی زانكۆی سلێمانی ته‌رخانكرد، شه‌ش جار له‌سه‌ر كه‌یسه‌كانی پێشوتر داواكراون بۆ لێكۆڵینه‌وه.
سه‌نته‌ره‌كه پێی وایه كه "یاسا كاتێك سه‌روه‌ر ده‌بێت كه رۆژنامه‌نوسێك و به‌رپرسێك، وه‌ك یه‌ك ته‌ماشابكرێت‌و ببرێنه بنكه‌كانی لێكۆڵینه‌وه، نه‌ك ده‌ستیان بۆ رۆژنامه‌نوسان درێژ بێت به‌ڵام بۆ به‌رپرسی گه‌نده‌ڵیش كورت و حكومه‌تیش به‌سته‌زمان."
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سه‌نته‌ری میترۆ:
له 48 كاتژمێری رابردوو
شه‌ش جار NRT داواكراوه بۆ لێكۆڵینه‌وه
سلێمانی، 27ی تشرینی دووهه‌م 2018:
سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی له مافی رۆژنامه‌نوسان نیگه‌رانه له كاراكردنی دادگاكانی لێكۆڵینه‌وه به‌رامبه‌ر به رۆژنامه‌نوسان و دامه‌زراوه‌كانی میدیا و داوا ده‌كات زه‌مینه خۆش بكرێت تا میدیاكان وه‌ك چاودێرێكی كارا هه‌ڵه‌و كه‌موكوڕی و گه‌نده‌ڵییه‌كان بخه‌نه به‌رده‌م رای گشتی و حكومه‌ت .
له ماوه‌ی 48 كاتژمێری رابردودا به تایبه‌تیش پاش ئه‌وه‌ی كه‌ناڵی NRT پانتاییه‌كی زۆری به‌رنامه‌و هه‌واڵه‌كانی كه‌ناڵه‌كه‌ی بۆ كێشه‌ی قوتابیانی به‌شه ناوخۆییه‌كانی زانكۆی سلێمانی ته‌رخانكرد، شه‌ش جار له‌سه‌ر كه‌یسه‌كانی پێشوتر داواكراون بۆ لێكۆڵینه‌وه.
پێشتریش چه‌ند داوایه‌كی یاسایی روبه‌ڕووی كه‌ناڵی KNN كرانه‌وه، وه‌ك داوای یاسایی ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی و یه‌كێك له فه‌رمانده‌كانی پێشووی میحوه‌ری كه‌ركوك، كه سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵه‌كه‌و، ره‌نج عوسمان و په‌یامنێری رانیه، پشده‌ر بابه‌كر كارمه‌ندی ژوری هه‌واڵ تۆمار كرد و سكاڵاكه‌ر داوای یه‌ك ملیار دینار قه‌ره‌بووی كردبۆوه‌و و به‌پێی مادده‌كانی یاسای سزادانی عێراقی داوای ئه‌و مافه‌ی كردوه. سه‌رباری داوایه‌كی تری جێگری یه‌كه‌می یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان.
سه‌نته‌ری میترۆ دژی هیچ كه‌س و لایه‌نێك نییه كه له بری به‌كارهێنانی توندوتیژی، په‌نا بۆ دادگاكان به‌رن تا كێشه‌كانیان له‌گه‌ڵ میدیاكاران و كه‌ناڵه‌كانیان یه‌كلابكاته‌وه، به‌ڵام زۆربوونی داوای یاسایی و فۆكس كردنه سه‌ر كه‌ناڵێك له قۆناغێكی دیاریكراوداو زۆربوونی داوایاساییه‌كان گومانی ئه‌وه‌مان له‌لا دروستده‌كات به‌مه‌به‌ستی فشار بن، نه‌ك سه‌روه‌ربوونی یاسا.
سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی له مافی رۆژنامه‌نوسان نیگه‌رانه له كاراكردنی بنكه‌كانی پۆلیس و به‌شه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌یان به‌رامبه‌ر به رۆژنامه‌نوسان، داواش ده‌كات حكومه‌ت له بری لێپرسینه‌وه له‌و رۆژنامه‌نوسان و ده‌زگانی میدیا لێێچینه‌وه له‌سه‌دان كه‌یسی گه‌نده‌ڵی بكات كه له‌و كه‌ناڵانه خراونه‌ته روو.
میترۆ داوا ده‌كات زه‌مینه خۆش بكرێت تا میدیاكان وه‌ك چاودێرێكی كارا هه‌ڵه‌و كه‌موكوڕی و گه‌نده‌ڵییه‌كان بخه‌نه به‌رده‌م رای گشتی و حكومه‌ت و یاسا نه‌كرێته فاكته‌ری ده‌مكوتكردن‌و فشار بۆ سه‌ر رۆژنامه‌نوسان و دامه‌زراوه‌كانیان.
یاسا كاتێك سه‌روه‌ر ده‌بێت كه رۆژنامه‌نوسێك و به‌رپرسێك، وه‌ك یه‌ك ته‌ماشابكرێت‌و ببرێنه بنكه‌كانی لێكۆڵینه‌وه، نه‌ك ده‌ستیان بۆ رۆژنامه‌نوسان درێژ بێت به‌ڵام بۆ به‌رپرسی گه‌نده‌ڵیش كورت و حكومه‌تیش به‌سته‌زمان.
سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكیكردن له مافی ڕۆژنامه‌نوسان، ڕێكخراوێكی سه‌ربه‌خۆی قازانج نه‌ویسته له ناوه‌راستی ئابی ساڵی 2009 له شاری سلێمانی له لایه‌ن، كۆمه‌ڵێك ڕۆژنامه‌نوس‌و پارێزه‌ر، دامه‌زراوه، مۆڵه‌تی ره‌سمی له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌رگرتوه.
تا كۆتایی ساڵی 2010 له‌لایه‌ن په‌یمانگای رۆژنامه‌وانی جه‌نگ‌و ئاشتی (IWPR) پاڵپشتی كراوه. له ته‌موزی ساڵی 2010 له كۆنفرانسێكدا له شاری هه‌ولێر ئه‌ندامانی بۆردی ڕێكخراوه‌كه هه‌ڵبژێردران. له‌سه‌ره‌تای 2015 و 2017 هه‌ڵبژاردن بۆ ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردن كراوه.
میترۆ 7 راپۆرتی ساڵانه‌ی سه‌باره‌ت به ره‌وشی ئازادی میدیا له هه‌رێمی كوردستان بڵاوكردۆته‌وه
په‌یوه‌ندی به سه‌نته‌ری میترۆ
بۆ زمانی كوردی: 07700004147
بۆ زمانی عه‌ره‌بی : 07701528887