پارێزەرانی
عەبدولا ئۆجالان بە مەبەستی چاوپێکەوتن لەگەڵیدا، سەردانی داواکاری گشتیی دادگای
کۆماری بورسایان کرد. ئەمە ٧٦٦هەمین جارە کە پارێزەران سەردانی دادگای کۆماری
بورسا دەکەن.
ئەمڕۆ، رەزان سەرجا ، فایەق
ئوزگورئیرول وفواد جۆشاجاک لە پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان سەرۆکی زیندانیکراوی
پارتی کرێکاران، بۆ ئەنجامدانی چاوپێکەوتن لەگەڵیدا سەردانی داواکاری گشتی دادگای
کۆماریی بۆرسا-ی تورکیایان کرد.
جێگای ئاماژەیە، کە داواکاری گشتی دادگای کۆماریی بۆرسا-ی تورکیا،
هەرجارەو بە پاساوی نالەباری کەش وهەوا و پاساوی جۆراوجۆر لە ساڵی ٢٠١١ وە تا
ئێستا، ٧٦٥ جار داواکاریی پارێزەرانی ئۆجالانیان بۆ سەردانیکردنی ئیمرالی
ڕەتکردووەتەوە.