لە کاتێکدا تەنها ٢٤ کاتژمێر کاتدراوە بە تەڤگەری ئازادی بۆ چۆڵکردنی بارەگاکانیان بە هۆی نەبوونی مۆڵەتەوە، مۆڵەتی فەرمی ئەو حزبە بڵاوکرایەوە
بە گوێرەی نوسراوێک کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوکراوەتەوە ته‌ڤگه‌ری ئازادی كۆمه‌ڵگای كوردستان به‌پێی یاسای ژماره 36ی ساڵی 2015ی پارته سیاسییه‌كانی عێراق مۆڵه‌تی یاسایی وه‌رگرتووه، له كاتێك دوای چه‌ند جارێك پێشكه‌ش كردنی داوا لە حكومەتی هەرێم بۆ وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت به‌پێی یاسای ژماره 17ی ساڵی 1993، داواكارییه‌كانیان به هۆكاری سیاسی نه‌ك بنه‌مای یاسایی ره‌تكراوه‌ته‌وه.
تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان لە 17-10-2014 لە سلێمانی دامەزراوە و کۆنگرەی دامەزراندنیشی هەر لە سلێمانی بەستووە.