ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٨ی تشرینی دووەم، کۆگایەکی خواردەمەنی لە تانجەڕۆ گڕیگرت و هێزەکانی بەرگری شارستانیش سهرقاڵی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگرهكهن.
سەرچاوەیەک لە بەرگری شاریستیانی سلێمانی بە"سپی"راگەیاند، کۆگایەکی خواردەمەنی کە بڕێکی زۆر لە چا و برنجی تیادابووە گڕیگرتووەو سوتاوە،، هەروەها کۆگاکەش زیانی مادی بەرکەوتووە.
وتیشی، لە ئێستادا سەرقاڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەن و جگەلە زیانی ماددی هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە.
سەرچاوەیەکەی بەرگری شارستانی سەبارەت بە هۆکاری كهوتنهوهی ئاگرهكهوه ئاماژەی بەوەکردم تاوەکو ئێستا هۆکارەکەی نەزانراوە.