لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، لە گروپی دووەمدا، یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانیا، توانی ٢-١ شکست بە یانەی ئایندهۆڤنی هۆڵندی بهێنێت و پێشەنگی گروپەکە مسۆگەر بکات و پلیتێکی قۆناغی داهاتوو بەدەست بهێنێت.
یانەی بەرشەلۆنە توانی بە دوو گۆڵی میسی و پیکی یاریەکە بباتەوەو هەردو گۆڵەکەش لە گێمی دووەم تۆمارکران و ژمارەی خاڵەکانی بۆ ١٣ خاڵ بەرزکردەوە.
تاکە گۆڵی ئایندهۆڤن، دی یۆنگ تۆماری کرد.
هەر لەم گروپە، یانەی تۆتنهام توانی ١-٠ لە ئینتەرمیلان بباتەوەو گۆڵەکەش ئیریکسن تۆماری کردو پلەی دووەمیان لە گروپەکە وەرگرت.