سەرپەرشتیاری مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ لەپۆستەکەی دوورخرایەوە

ئەمڕۆ پێنجشەمە ٢٩ی تشرینی دووەم سەرپەرشتیاری مەرزی باشماخی نێودەوڵەتی لابراو کەسێکی دیکە خرایە شوێنەکەی.

سەرچاوەیەک لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بە "سپی" راگەیاند، "ئەمڕۆ (ئەزوەر محەمەد)لە سەرپەرشتیاری مەرزی نێوەدەوڵەتی باشماخ لابراوە".

ئەو سەرچاوەیە وتیشی،" لە شوێنی ئەزوەر محەمەد(لیوا مەریوان کەمال)بە سەرپەرشتیاری نوێی مەرزی باشماخی نێودەوڵەتی دانرا،

ماوەیەک لەمەوپێش خاوەن لۆریەکان مانگرتنیان راگەیاند و داوای گۆڕینی ئەزوەر محەمەد، سەرپەرشتیاری مەرزی نێوەدەوڵەتی باشماخ-یان دەکرد، بۆیە پێدەچێت ئەم گۆرانکارییەش لەسەر داوای خاوەن ئەو لۆریانە بوبێت ئەوەش لە ئەنجامی کۆبونەوەیەکیان بۆ لای یەکێتی و خستنە ڕووی داواکارییەکانیان.

مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ، یەكێك لە مەرزە فەرمییەكانی هەرێمی كوردستان و نزیكەی شەش كیلۆمەتر لە شارۆكەی پێنجوێنەوە دوورە و دەروازەیەكی گرنگی ئابووریی هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێرانە، لە ئێستەشدا مەرزەكە لە 15 بەڕێوەبەرایەتی و هۆبە و بەش پێك دێت.



PM:05:42:29/11/2018