وادەی دابەشکردنی پسوڵەی خۆراک ڕاگەیەندرا

بەڕێوەبەری ڕێكخستنی پسوڵەی خۆراك لەسلێمانی ڕونكردنەوە لەبارەی دابەشكردنی پسوڵەی نوێی خۆراك بەسەر هاوڵاتیاندا دەدات.

یاسین مەحمود بەڕێوەبەری ڕێكخستنی پسوڵەی خۆراك لەسلێمانی بە تۆڕی هەواڵی سلێمانی وتوە، "تائێستا بەڕەسمی وادەی دابەشكردنی پسوڵەی خۆراكی 2019-2020 لەلایەن بەغداوە دیارینەكراوە، بەڵام چاوەڕواندەكرێت لەمانگی شوبات و ئاداری ساڵی داهاتوو بەتایبەت دوای كۆتاییهاتنی كارەكانیان لەبەغداوە دەست بەدابەشكردنی پسوڵەی خۆراك بەسەر هاوڵاتیاندا بكرێت".

ئاشکراشی کرد "بەر لەچاپكردنی پسوڵەی نوێی خۆراك لەبەغدا ئاگادارمان دەكەنەوەو ئێمەش لیژنەیەك بۆ ئەو مەبەستە ڕەوانەی بەغدا دەكەین و ئەو ڕێكارانەی پێویست بێت بەئامادەكردنی پسوڵەكە دەگیرێتەبەر".

ئەو بەرپرسەی پسوڵەی خۆراک وتیشی "لەپسوڵەی نوێی خۆراكەكەداو لەپاڵ زمانی عەرەبیدا زمانی كوردیش دەنوسرێت و ئەو گرفتەی كە لەپسوڵەی خۆراكی پێشتردا هەبوەو دوبارە نابێتەوەو كە دواتر نەتوانرێت چارەسەر بكرێت بۆیە پێشوەختە چارەسەری گرفتەكە دەكرێت و ئەو لیژنانەی كە پێشوەختەش دەگەنە بەغدا بۆ بەرگرتنە لەو هەڵانەی كە پێشتر هەبون".



PM:10:37:29/11/2018