بەهۆی هەورە برووسکەوە پێشمەرگەیەک گیانی لەدەستدا

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ١ ی کانوونی یەکەم، به‌هۆی هه‌وره‌ برووسكه‌، پێشمه‌رگه‌یه‌كی فەرماندەی بارزان له‌ میحوه‌ری زوورگه‌زراوی مه‌خموور گیانی له‌ده‌ستدا.

مدیاکانی پارتی بڵاویانکردەوە، پێشمه‌رگه‌كه‌ ناوی حه‌سه‌ن حوسێن مزوورییه‌ و پێشمه‌رگه‌ی فه‌رمانده‌ی بارزان بووه‌، كاتێك هه‌وره‌ برووسكه‌ له‌ باره‌گاكه‌یانی داوه‌ له‌ به‌رزاییه‌كانی زوورگه‌ زراو له‌ نزیك مه‌خموور، گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ له‌ بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵكی گوندی (شیڤێ)یه‌ و نیشته‌جێ قه‌زای سۆرانی سه‌ر به‌ پارێزگای هه‌ولێره‌، ئه‌ركی پێشمه‌رگایه‌تیشی له‌ به‌رزاییه‌كانی زوورگه‌زراو بووه‌.



PM:11:19:01/12/2018