ڤیدیۆیەکەی تری ھیرشکردنە سەر ئۆتۆمبێلەکانی فوئاد حسێن بلاوکرایەوە

ئێوارەی دوێنێ دووشەممە خۆپیشاندەرانی زەردپۆشی شاری بەسرە بە تاکە نەعل هێرشیان سەر کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی فوئاد حسین وەزیری دارایی عێراق.

لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا  خۆپیشاندەران بە بەرد و تاکە نەعل هێرشدەکەنە سەر کاروانی ئۆتۆمبیلەکانی فوئاد حسێن وەزیری دارایی عێراق و جیگری سەرۆکوەزیران بۆ کاروباری دارایی.

خۆپیشاندەرانی توڕرەی بەسڕە، هاوشێوەی خۆپیشاندەرانی فەڕەنسا پۆشاکی زەردیان پۆشیوە. خۆپیشاندەرە پۆشاک زەردەکان وەزیزی داراییان ناچار کرد کە شارەکان بەجێبێڵێت و هەڕەشەی ئەوەیان دەکرد کە خۆپیشاندانەکان بە چری دەگەرێنەوە شەقامەکانی بەسڕە.

دوێنێ دووشەممە  د. فواد حسێن وەزیری دارایی کە بەسەردانێکی کار گەیشتە شاری بەسرە و لە هۆتێلیک دابەزیووە خۆپیشاندەران بەزۆر دەچنە هۆتێلەکەوە، لە وەزیر دەپرسن ئەوانە بەزۆر هاتوونەتە هۆتێلەکەوە، ئەو دەڵێت ئەو بەزۆر نییە، ئەوان هاتوون داواکاریان هەیەو ئێمەش دیراسەی دەکەین.





AM:09:59:04/12/2018