پزیشكانی گەرمیانیش مانگرتنیان ڕاگەیاند

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 4/12/2018 پزیشكانی نەخۆشخانەكانی گەرمیان دژی ھێرشكردنە سەر پزیشكێك هاوشێوەی پزیشكانی سلێمانی مانگرتنیان لە دەوام ڕاگەیاند و نۆرینگە تایبەتییەكانی خۆیشیان ناكەنەوە.

پزیشكانی گەرمیان لە ڕاگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی بۆ "سپی میدیا" نێردراوە، ڕایدەگەیەنن "وەك پزیشكانی سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی گەرمیان، سەركۆنە و ئیدانەی ئەو كارە قێزەونانە دەكەین كە پزیشكێكی ھاوپیشەمان لە كلینكی تایبەتیی خۆی، بە دەمانچە بریندار كراوە و لە حاڵەتێكی ناجێگیردایە".

لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەش دراوە "بۆ ئەو مەبەستە ھەڵوێستمان دەبێت و بۆ ماوەی 24 كاتژمێر دەواممان لە سنووری بەڕێوەبەرایەتییەكەمان و لە نۆرینگە تایبەتیی خۆمان ڕادەگرین، جگە لە حاڵەتەكانی كتوپڕی".

پزیشكانی گەرمیان داوای دۆزینەوەی تاوانباران و دەستدرێژیكاران دەكەن، ھەروەھا داوای بە دادگاییگەیاندن و سزادانیان بەپێی یاسا دەكەن.

ئەمەش پاش ئەوە دێت كە ئێوارەی ئەمڕۆ سەعات 4:30 دەقیقە لەشەقامی ئۆرزدی لەشاری سلێمانی و لە نۆرینگەكەی خۆی لەلایەن تۆمەتبارێكەوە تەقە لە د.كەمال ئەحمەد سەعید كراو دوو گوللەی پێوەنراوە 



PM:12:10:04/12/2018