بەیانی ئه‌مڕۆ دسێشەممە ٤ی کانونی یەکەم، لە شارى قامیشلۆى رۆژئاواى كوردستانى تەقینەوەیەک روویدا و دوو قوربانی لێکەوتەوە.
میدیاکانی سەر بە رۆژئاوای كوردستان بڵاویانکردەوە، لە کاتژمێر ٨ی بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە له رێگایه‌كى نزیك له باخى هه‌ڵه‌بجه له گه‌ڕه‌كى كۆرنیشى شارى قامیشلۆ بۆمبێكى چێنراو به ئۆتۆمبێلێكى هێزه‌كانى پاراستنى كۆمه‌ڵگا ته‌قیوه‌ته‌وه.
ئەوەشخراوەتەڕوو، له ئه‌نجامدا دوو ئه‌ندامى هێزه‌كانى پاراستنى كۆمه‌ڵگا برینداربوون، و به مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردن ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه كران.