وەزارەتی تەدروستی لەبارەی نەشتەرگەری پەردەی کچێنی و لەباربردنی منداڵ هۆشداری دەدات

وەزارەتی تەندرووستی هەرێم هۆشداری دەداتە ئەو پزیشکە ئافرەتانەی، کە کاری لەباربردنی منداڵ و چاككردنەوەی پەردەی كچێنی دەکەن جگە لەو لیژنەی سەرپەرشتی كارەكان دەكات.

 بەپێی بڕیارێی وەزارەتی تەندروتی هەرێم بە ژمارە (8113)کە واژووی د.رێكەوت حەمەرەشید وەزیری تەندروستی هەرێمی بەسەرەوەیەو دوێنێ سێشەممە درکراوە، تیایدا هۆشداری دراوەتە سەرجەم پزیشکە ئافرەتەكانی بواری لەدایكبوون و منداڵ بوون و تیایدا هاتووە، نابێت هیچ پزیشكێك دوو نۆرینگەی تایبەتی هەبێت، هەروەها نابێت پزیشكی پسپۆڕی لەدایكبوون و منداڵ پشكنینی سۆنەر لە نۆرینگەی تایبەتی خۆی ئەنجامبدات.

ئەوەشهاتووە، ئەنجامدانی لەباربردنی سك و كردنەوەی پەردەی كچێنی بەبێ سەرپەرشتی لیژنەی تایبەت ناكرێت.

 دەقی بڕیارەكە:


PM:06:45:05/12/2018