حکومەتی هەرێم لەسەر رۆژە پشووەکە بڕیار دەدات

حکومەتی هەرێم بڕیار دەدات ئەو پشووی لەسەرتاسەری عێراق بەبۆنەی سەرکەوتن بەسەر داعشدا راگەیاندرا، هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە.

سەفین دزەیی وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" ئەو پشووەی ١٠ کانوونی یەکەم کە بەهۆی سەرکەوتن بەسەر داعشدا کراوەتە پشوو، هەرێمی کوردستان ناگریتەوە.

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق سەرەتای ئەم هەفتەیە رایگەیاند" ١٠ ی کانونی یەکەم کە بەرۆژی سەرکەوتن بەسەر داعش دا ناوزەد دەکرێت، دەکرێتە پشوو لە عێراقدا".



PM:11:25:05/12/2018