بەشی ڤی ئای پی لە هاتوچۆی هەولێر داخرا

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ ٦ی کانونی یەکەم، بڕیاری کردنەوەی به‌شی "ڤی ئای پی" لە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر راگیرا.

 فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایەگیاند،، لەلایەن کەریم سنجاری، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمەوە ئاگادارکراونەتەوە، کە لە ئێستا بڕیاری کردنەوەی بەشی VIP لە هاتوچۆی هەولێر راگیراوە.

رۆژی چوارشەممە هاتووچۆی هەولێر رایگەیاند، بڕیاردراوە  کار بە سیستمی تایبەت (VIP) بکرێت بۆ جێبه‌جێكردنى مامەڵەی هاوڵاتیان لە بەرامبەردا  100 هەزار دینار لە هاوڵاتیان وەربگیرێت، ئەو بڕیارەش ناڕەزایەتی هاوڵاتیانی بە دوای خۆیدا هێنا






PM:01:16:06/12/2018