بەمەبەستی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم، بڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتوو وەفدی دانوستانکاری پارتی سەردانی لایەنەکانی سلێمانی بکات.
بەپێی زانیاریەکانی دەست سپی کەوتووە وەفدی پارتی سەردانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان دەکات.
لیژنەی دانوستانکاری پارتی پێکدێن لە هۆشیار زێباری، جەعفەر ئێمنکی، ئازاد بەرواری و مەحموود محەمەد)، لەگەڵ هەریەک لە (هێمن هەورامی، دڵشاد شەهاب و فرسەت سۆفی) پێکهاتووە.