به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى هه‌ولێر هاولاتیان ئاگاداردەکاتەوە، کە رێگاى دۆڵی سماقوڵی و به‌نداوی سماقوڵیی ئاساییبوەتەوەو دەتوانن لەورێگەیەوە هاتوچۆ بکەن.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى ٧ی کانونی یەکەم، له ئاگادارینامه‌یه‌كدا كه وێنه‌یه‌كى ده‌ست "سپی" كه‌وتووه، تیایدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى هه‌ولێر ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه "ئاگاداری هاوڵاتیان ده‌كه‌ینه‌وه كه‌وا له ئێستادا رێگای دۆڵی سماقوڵی و به‌نداوی سماقوڵی ئاسایی بۆته‌وه و ئاستی ئاوی به‌نداوه‌كه نزم بۆته‌وه و نایه‌ته‌وه سه‌ر رێگا سه‌ره‌كیه‌كه".
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر هاوڵاتیان ئاگاداردەکاتەوە، کە پێویست به رێگا گۆڕین ناكات و كێشه له رێگاكه نه‌ماوه‌و دتوانن لەورێگایەوە هاتوچۆی خۆیان بکەن".