پەرلەمانتارێکی عێراق مۆڵەتی قسەکردن وەردەگرێت و ئاشکرای دەکات لە ناو هۆڵی پەرلەمانی عێراق بەڵگەکانی دزراون.
فورات تمێمی، پەرلەمانتاری سونەو سەر بە پارێزگای دیالە لە په‌رله‌مانتاری عێراق، له‌دانیشتنی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٦ ی کانوونی یەکەم، سكاڵای له دیارنه‌مانی به‌ڵگه‌نامه و پێداویستییه‌كانی له‌ناو هۆڵی په‌رله‌مان، كرد.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره، مۆڵەتی قسەکردنی لەسەرۆکی پەرلەمان وەرگرت و وتی: "كۆپییه‌كی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان و پرۆژه‌یاسای بودجه و كۆپییه‌كی ده‌ستووری عێراقیم له شوێنی دانیشتنم جێهێشت، به‌ڵام هیچیان دیار نه‌مان".
داواشی له‌سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كرد، كامێراكانی چاودێری به‌كاربخه‌ن و پارێزگاری له پێداویستییه تایبه‌ته‌كانی په‌رله‌مانتاران بكه‌ن.
لای خۆیه‌وه محه‌ممه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق داوای له‌سه‌رپه‌رشتیارانی هۆڵی په‌رله‌مان كرد، لێكۆڵینه‌وه له‌و ڕووداوه بكه‌ن.