قایمقامیەتی کەلار هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە

بەھۆی بارانی زۆرەوە و رژانی بۆ ناو رووباری سیروان، دانیشتوانی نزیك ئەو رووبارە ئاگادار دەكرێنەوە.
قایمقامیەتی قەزای کەلار ڕایگەیاند: "بەبۆنەی هاتنی ئاوێکی زۆری باران لە سنووری دەربەندیخانەوە و رژانی بۆ نێو رووباری سیروان ئاستی ئاوی رووباری سیروان بەرزبووەتەوەو پێشبینی دەکرێت زیاتریش بکات"
 بۆ ئەو مەبەستە قایمقامیەتی کەلار ئاگاداری هاووڵاتیانی گەڕەك و ماڵەکانی نزیك لە چەمی سیروان دەکاتەوە ئاگادارو بەئاگابن و لە هەر حاڵەتێك راستەوخۆ تیمەکان ئاگادار بکەنەوە لە رێگەی ژمارە تەلەفۆنی تایبەت 115 بۆ ئەوەی بتوانرێت رێگە لە هەر زیانێك بگیرێت ئەگەر رووبدات



AM:09:18:08/12/2018