پێشنیوەڕۆی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان کۆبووەوە و وته‌بێژی ئەو حزبەش دەڵێت: له حكومه‌تی هه‌رێم و به‌غدادا یه‌كێتی پێداگری له شه‌راكه‌تی ڕاسته‌قینه ده‌كات.
دوای كۆتاییهاتنی كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: یه‌كێتی و پارتی له‌ڕێگه‌ی گفتوگۆوه كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن.
سه‌باره‌ت به‌ته‌وه‌ری گفتوگۆكانی ئه‌مڕۆ وتی: گۆڕانكارییه‌كانی كوردستان و عیراق و ناوچه‌كه به‌گشتی و هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پڕكردنه‌وه‌ی پۆسته پڕنه‌كراوه‌كانی حكومه‌تی عیراق تاوتوێ كرا و پێداگری له‌سه‌ر به‌شداری یه‌كێتی له‌سه‌ر بنه‌مای شه‌راكه‌تی ڕاسته‌قینه له هه‌رێم و به‌غدا كرایه‌وه.
وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی سه‌باره‌ت به دانانی دوو جێگر بۆ پۆستی سه‌رۆكی حكومه‌ت ڕایگه‌یاند: له هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نێوان یه‌كێتی وپارتی باس له دانانی دوو جێگر بۆ پۆستی سه‌رۆكی حكومه‌ت نه‌كراوه و ئه‌مه قسه‌ی میدیاكانه.
له‌باره‌ی ده‌ستپێكردنی گفتوگۆكان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وتی: له‌چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا وه‌فدی پارتی بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ یه‌كێتی سه‌ردانی سلێمانی ده‌كات و لایه‌نه‌كان پێویستیان به ڕێككه‌وتنێك هه‌یه بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی هه‌رێم.
سه‌عدی پیره ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه یه‌كێتی هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ پارتی ده‌كات و به گفتوگۆ كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن.