ئاسایش سلێمانی رایگەیاند گرووپێکی داعشیان دەستگیرکردوە لە بەرنامەیاندا بووە ئارامی کەرکوک و دیالە تێکبدەن.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاسایشی سلێمانی رونیده‌كاته‌وه كه تیرۆریستانی داعش هه‌وڵیانداوه ئارامی هه‌رێم و كه‌ركوك و سنوری دیاله تێكبده‌ن.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه " تیرۆریستانی داعش له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم پیلانیان داناوه بۆ ره‌وانه‌كردنی چه‌كدارانی راهێندراوی خۆكوژ بۆ هه‌رێم و كه‌ركوك و سنوری دیاله".
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئاسایش، "گه‌روه تیرۆریستێك به‌ناوی حاجی مه‌سعه‌ب سه‌رپه‌رشتی ئه‌و گروپه چه‌كداره داعشه خۆكوژانه ده‌كات و سه‌رپه‌رشتیار و چه‌ند خۆكوژێك و ئه‌ندامانی ئه‌و گروپه و هاوكارانیشیان ده‌ستگیر كراون."
ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە " تیرۆریستانی داعش تۆڕێكی به‌رفراوانی تیرۆریستییان له كه‌ركوك و دیاله به سه‌رپه‌رشتی تاوانبار ئه‌بوهوره‌یره و ئه‌بو موجاهید دروستكردوه و له سه‌ره‌تای مانگی ئه‌یلولی ئه‌مساڵدا، دو تیرۆریستی خۆكوژ به ناوه‌كانی (م. ر) و (ع.ح) كه به‌ره‌و هه‌رێم هاتبون، ده‌ستگیر كران".
لە راگەیەندراوەکەی ئاسایش‌دا ژمارەی گرووپەکەو شوێنی دەستگیرکردنیان رانەگەیەندراوە.