دەستکرا بە دابەشکردنی کرێی کارمەندانی کۆمسیۆن

دوای شەش مانگ دواکەوتن، ئەمڕۆ ٩ ی کانوونی یەکەم دەستکرا بەدابەشکردنی پارەی کارمەندانی کاتی کۆمسیۆنی عێراق. 

لە راگەیەنراوێکدا کەدەست سپی کەوتووە لیژنەی لقی هەولێری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنی عێراق ئاشکرای کرد کە دەستیانکردووە بە دابەشکردنی کرێی ئەو کارمەندانەی کە لە ڕۆژی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا کاریان کردووە.

لە راگەیەنراوەکەدا ئەوەش خراوەتە روو "ناوی کارمەندانی بنکەکانی دەنگدان بەگوێرەی ئەو بنکەیەی کە تێیدا کاریانکردووە دابەشکراون بەسەر بانکەکاندا بە مەبەستی وەرگرتنی مافەکانی خۆیان".

هەرچەندە لە ١٢ ی ئایارەوە هەڵبژاردن ئەنجامدراوە، بەڵام پارەی کارمەندانی کاتی لەهەرێمی کوردستان خەرجنەکراوەو، ئەمڕۆ سەرەتا لەهەولێر دەستکرا بەدابەشکردنی ئەو پارەیە.



AM:11:52:09/12/2018