ئیبراهیمۆڤیچ سەرۆکی ریاڵ مەدرید شۆک دەکات


زەلاتان ئیبراهیمۆڤیچی سویدی و ئەستێرەی یانەی لۆس ئەنجلۆس گالاکسی ئەمریکی، بەلێدوانێک  سەرۆکی یانەی ریاڵ مەدرید شۆک دەکات و رایدەگەیەنێت ئەو رکابەری میسیە لە تۆپی زێرین نەک کریستیانۆ رۆناڵدۆ.
لە لێدوانێکیدا کە کەناڵی فۆکس سپۆرتی ئەمریکی بڵاوکردۆتەوە،ئیبراهیمۆڤیچ دەڵێت:" رۆناڵدۆ رکابەری میسی نیە بۆ بردنەوەی تۆپی زێڕینی ٢٠١٨، پێرێزی سەرۆکی یانەی ریاڵ مەدرید رکابەری دەکات، کە لە ئێرەدا،ئیبراهیمۆڤیچ مەبەستی ئەوەیە پێرێز دەتوانێک دەنگەکانی خەڵاتی باشترین یاریزانی جیهان بکڕێت و هەمیشە تۆپە زێڕینەکان بۆ یاریزانەکانی یانەکەی بێت، کە بەم دواییە لۆکا مۆدریچی کرواتی توانی تۆپی زێڕینی ٢٠١٨ بباتەوەو ئەمەش لە جیهاندا کاردانەوەی بە دوای خۆیدا هێناو بەشێک لە شارەزایان و هەوادارانی تۆپی پێ ئەویان بە شیاو نەزانی.



PM:07:21:09/12/2018