سەعدی پیرە: کۆبوونەوەیەكی زۆر باشمان لەگەڵ پارتی ئەنجامدا

ئەمڕۆ سێشەممە، 11-ی کانونی یەکەم، شاندێكی باڵای یەكێتی بە سەرۆكایەتی كۆسرەت رەسوول، جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی، لەگەڵ بەرپرسانی باڵای پارتی لە شاری هەولێر، كۆبوونەو هەردولا جەختیان لەسەر کاری هاوبەش کردوەتەوە.

سەعدی پیرە، وتەبێژی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە بارەی کۆبونەوەکەیان لەگەڵ پارتی رایگەیاند "كۆبوونەوەیەكی زۆر باشمان لەگەڵ پارتی ئەنجامدا، بەڵام باسی دابەشكردنی پۆستەكانمان نەكرد، بەڵكو جەختمان لە کاركردنی هاوبەش كردەوە".

وتەبێژی یەكێتی بۆ میدیای نزیک لە پارتی ئامژەی بەوەشكردوە، ئەو كۆبوونەوەیە سەرەتایەكی باش بوو بۆ نەهێشتنی ئەو ساردییەی لە ماوەكانی رابردوودا لەنێوان یەكێتی و پارتی دروست ببوو".

دوای ئەو گرژی و ئاڵۆزیانەی کە لەسەر پۆستی سەرۆککۆمار لەنێوان یەكێتی ‌و پارتی دروست بوو، ئەمە یەكەمین كۆبوونەوەی باڵای ئەو دوو حیزبەیە.




PM:03:09:11/12/2018