به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى سلێمانى له‌باره‌ى دروستبوونى ته‌مێكى چڕ له ناو شارى سلێمانى و ناوچه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى شاره‌كه، شۆفێران ئاگادارده‌كاته‌وه.
به‌یانى ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه له ئاگاداریه‌كدا كه وێنه‌یه‌كى ده‌ست "سپی" كه‌وتووه، ئاماژه به‌وه‌كراوه "ئاگاداری شۆفێرانی ئازیز ده‌كه‌ین، كه له ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌رو ناو سه‌نته‌ری شاری سلێمانی ته‌مێكی چڕ هه‌یه، كه راده‌ی بینینى زۆر كه‌م كردۆته‌وه، بۆیه پێویسته شۆفێران ئاستی خێراییان كه‌م بكه‌نه‌وه‌و به وریاییه‌وه شۆفێری بكه‌ن، به‌هیوای سه‌لامه‌تی بۆ هه‌موو لایه‌ك".