سپی نهێنی ڕاکردنی 18 زیندانییەکەی سلێمانی ئاشكرا دەکات

دەنگۆی ڕاکردنی 18زیندانی لە زیندانی سوسێ بڵاودەکرێتەوە، بەڵام سپی ئاشکرای دەکات کە ئەوان لە بەندینخانەی سوسێ ڕایاننەکردووە، بەڵکو لە فەرماندەیی یەکێتی زیندانی کرابوون.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە سپی میدیایی ڕاگەیاند ئەو 18 زیندانییە لە بەندینخانەی فەرماندەیی یەکێتی ڕایانکردووە، لە کاتێکدا وابڵاوکراوەتەوە کە لە بەندینخانەی سوسێ کە سەر بە حکومەتی ناوەندە هەڵهاتبن، بەڵام ئەوە دوورە لە ڕاستییەوە.

سەرچاوە ئاگادارەکەی سپی ئاشکراشی کرد کە ڕۆژی سێشەممە بەشێکیان بۆ بازیان و بەشێکیشیان بۆ ناو سلێمانی ڕایانکردبوو، بەڵام لە ئێستادا 15 کەسیان گیراونەتەوە.

ڕوونیشی کردەوە، کە ئەم زیندانیانە پێشتر لە کەرکوک زیندانی بوون و لە کاتی ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەردا گواستراونەتەوە بۆ بەندینخانەی فەرماندەیی پێشمەرگە لە سلێمانی و لەوێوە هەڵهاتوون.

هاوکات ئەمڕۆ وەزارەتی دادی عێراق لە بەیاننامەیەكدا رەتیكردەوە لە بەندینخانەی ئەواندا بەندکراو هەڵاتبن ‌و رایگەیاند "هەواڵی هەڵاتنی زیندانیان لە یەكێك لە بەندیخانەكان دوورە لەڕاستییەوە".

بەندینخانەی سووسێ لە سنووری شارۆچكەی پیرەمەگروونە و سەر بە حكومەتی عێراقە.

سپی یەکەمین میدیا بوو کە هەواڵی هەڵهاتنی ئەو ژمارە زیندانییەی بڵاوکردەوە .



PM:08:25:13/12/2018