دادگاییكردنی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش بۆ مانگی كانوونی دووه‌می ساڵی داهاتوو دواخرا.
دادگای ئه‌نقه‌ره، دادگاییكردنی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش، هاوسه‌رۆكی پێشووی هه‌ده‌په‌ی بۆ رۆژی 23ى مانگی كانوونی دووه‌می ساڵی داهاتوو دواخست.
دوێنێ له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی دووه‌م رۆژی دانیشتنی دادگا له‌باره‌ی دۆسییه‌كانی، ڕایگەیاند "تاوه‌كو ئێستاش زمانی كوردی له توركیا قه‌ده‌خه‌یه، به‌فه‌رمی دان به‌زمانی كوردی نه‌نراوه، بێ ویژدانانه ده‌وڵه‌ت و حكومه‌ت سیاسه‌تی نكۆڵی‌كردن و پاكتاوی نه‌ژادی له‌به‌رامبه‌ر كورد جێبه‌جێ ده‌كه‌ن. ئه‌م گوشاره قڕكردنی كولتووری كوردییه. ئه‌گه‌ر بێت و درێژه به‌خه‌باتی هاوبه‌ش بده‌ین له هه‌موو كاتێك و له هه‌موو شوێنێك، رێگر ده‌بین له قڕكردنی كولتوورمان".
ده‌میرتاش ڕاشیگەیاند: دادوه‌ران وه‌كو ئه‌ندامانی ئاكپارتی بڕیار ده‌ده‌ن و ئه‌ویش وه‌كو سیاسه‌تمه‌دارێكی هه‌ده‌په دادگایی ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش پێشێلكردنی یاساییه و دادوه‌رانی دادگای ئه‌نقه‌ره بێ لایه‌ن نین.
هەر لە درێژەی وتارەکەیدا دەمیرتاش وتی "ئێوه پێگه‌ی خۆتان به خراپ به‌كاردێنن. ئێوه ناتوانن گاڵته به ئێمه بكه‌ن. من ئه‌مه قبووڵ ناكه‌م. ئێوه پێگه‌ی دادوه‌ریی خۆتان دژی ده‌نگده‌ران و ناسنامه‌ی سیاسیی من به‌كاردێنن و ده‌تانه‌وێت به‌م شێوه‌یه هێز به ده‌سه‌ڵاتداره‌تی ببه‌خشن. ئێوه ناڕه‌زایه‌تیی ئێمه قبووڵ ناكه‌ن. له دانیشتنی یه‌كه‌مه‌وه داوای تۆماری ده‌نگی ده‌كه‌ین، به‌ڵام ئێوه بڕیاری ناوبڕ ده‌ده‌ن. ئێوه داواكاریی ئێمه بۆ هێنانی ئه‌و تۆماره ده‌نگییانه‌ی له دۆسیه‌كه‌دان ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه. من ده‌ڵێم ئه‌و ده‌نگه هی من نییه، ده‌ڵێم ناڕه‌زایه‌تیم هه‌یه له به‌رانبه‌ر ئه‌م تۆماره ده‌نگییه، به‌ڵام ئێوه نایهێنن. ئێوه گاڵته به هۆشی ئێمه ده‌كه‌ن".
سەڵاحەدین دەمیرتاش بە توڕەییەوە وتی "ئه‌گه‌ر بڕیاره‌كه‌ی دادگه‌ی مافی مرۆڤی ئه‌وروپا په‌یوه‌ندی به ئێوه نییه، بۆچی ماوه‌ی ٢ ساڵه وه‌زاره‌تی داد له‌وێ به‌رگری له خۆی ده‌كات؟ به‌م بڕیاره ده‌ركه‌وت كه ئێوه له من باشتر سیاسه‌تمه‌دارن. ده‌ركه‌وت كه له‌م هۆڵه‌دا ئێوه سیاسه‌تمه‌دارن. له‌م هۆڵه‌دا ئێمه وه‌ك بێ حقووقترین كه‌س دیارین. بڕیاره‌كه‌ی دادگه‌ی مافی مرۆڤی ئه‌ورووپا په‌یوه‌ندی به ئێوه هه‌یه. ئێمه له‌پێناو ئه‌و بڕیاره‌دا تێكۆشانی حقووقیمان كرد. ئێمه قبووڵ ناكه‌ین ئه‌م بڕیاره له‌به‌رچاو نه‌گرن. من به‌رپرسم له پاراستنی ئه‌و ئیراده‌یه‌ی كه نوێنه‌رایه‌تی ده‌كه‌م. ئه‌گه‌ر سه‌ری خۆم بۆ ئه‌ردۆغان شۆڕ كردبا، ئێستا له بری زیندان له كۆشك ده‌بووم."