دەرکردنی پاسپۆرت بۆ ماوەیەک رادەگیرێت


بەڕێوبەری رەگەزنامەی گشتی عێراق رایگەیاند بەھۆی پاکتاوکردن و ئاماری کۆتای ساڵەوە پێدان و نوێکردنەوەی پاسپۆرت بۆ ماوەیەک رادەگیرێت.
لیوا ھەیسەم غەزباوی بەڕێوبەری رەگەزنامەی گشتی عێراق بە میدیاکانی عێراقی رایگەیاندووە" مامەیڵی دەرکرن و نوێکردنەوەی پاسپۆرت بۆ ماوەی ھەفتەیەک لە ٢٥ی کانونی یەکەمەوە تا رۆژی ٢ی کانونی دووەمی ساڵی نویِ رادەگیرێت".

هەموو ساڵێک لەگەڵ نزیکبوونەوەی سەری ساڵی نوێ، پێدان و نوێکردنەوەی پاسپۆرت رادەگیرێت.



AM:12:16:15/12/2018