سبەینێ مەكتەبی سیاسیی پارتیی کۆدەبێتەوە

بڕیارە سبەینێ یەکشەممە ١٦ی کانونی یەکەم مەكتەبی سیاسیی پارتیی دیموکراتی کوردستان لەسەر پرسی تایبەت بە پێکهێنانی حکومەت كۆببێتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی "سپی" کۆبونەوەکەی سەینێی مەکتەبی سیاسیی پارتی بۆ تاوتوێکردنی کۆبونەوەکانی شاندی پارتییە لەگەڵ یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان کە لە ماوە رابردودا بەمەبەستی وەرگرتنی راو پێشنیارەکانیان سەبارەت بە بەشداریکردنیان لەحکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵیان بۆبوویەوە.

هەر بەپێی زانیارییەکانی "سپی" بڕیارە دوای کۆبونەوەکەی سبەینێی مەکتەبی سیاسیی پارتی، ئەو حزبە هەر لەم هەفتەیەدا جارێکی دیکە  دەست بە كۆبوونەوەكانی لەگەڵ یەكێتی ‌و گۆڕان بكاتەوە.

تاوەکە ئێستا دوو جار پارتی سەردانی یەکێتیو  گۆڕانی کردووە بۆ پێکهێننای کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم و، بەڵام تا ءیستا دیارنییە کە پارتی دەیەوێت سەردانی لەیەنەکانی دیکە بکات یاخود نا.



PM:09:27:15/12/2018