تەقینەوەیەكی بەهێز لە ناوەڕاستی بازاڕی (الهال) لە سەنتەری شاری عەفرینی ڕۆژئاوای كوردستان ڕوویدا و ژمارەیەك قوربانی لێكەوتەوە.
تەقینەوەكە نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە ١٦ی ١٢ی ٢٠١٨ لە ڕێگەی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوەوە ئەنجام دراوە و بەهۆیەوە ژمارەیەك كەس كوژراون و بریندار بوون، بەڵام تائێستا نازانرێت ژمارەی تەواوی قوربانییەكان چەندە.
لە ماوەی ڕابردوودا شاری عەفرین ژمارەیەك تەقینەوەی بەخۆیەوە بینیوە كە دواترینیان ڕۆژی پێنجشەممەی هەفتەی ڕابردوو بوو كە بووە هۆی گیان لەدەستدانی ٤ كەس و برینداربوونی ژمارەیەكی دیكە.
شاری عەفرین لە لایەن سوپای توركیاوە داگیركراوە و هێزەكانی سوریای ئازاد كە بە نزیك لە توركیا هەژماردەكرێن لە شارەكەدان.